زوڵفی شەوڕەنگت تەرازی گەردەنی تەرزی بلوور

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 2 دقیقه  1202 مشاهده
زوڵفی شەوڕەنگت تەرازی گەردەنی تەرزی بلوور
زوڵمەتێکە، فیترەتەن تێکەڵ دەگەڵ کۆمایی نوور
خاڵی موشکینە لەسەر کوڵمە، بەڕەنگی ئاتەشت
عوودە؟ یا بۆ چەشمی بیمارت، لەسەر مەجمەر بخوور؟
هەر عەجایب! زوڵفەکەی سەرکەش، لەسەر روخسارتە
باوجوودی سەربڕین، بۆ هێندە خودسەرن و جەسوور؟
هەر کەسێ جارێ ئەتۆی دیبێ و بەهەشتی تەلعەتت
چەنبەری موو، تەوقی ملیە، تا بەوەقتی نەفخی سوور
سورەتی بێ میسلی تۆ، کوا دێتە تەسویر و قەڵەم!
گەر دووبارە «ئازەر» و «مانی» لە «چین» بێنە زهوور
گەر لە ئەیمەن ڕا تەجەللای ڕووی ئەتۆی، دیبا «کەلیم»
بۆ بەشەو هێندەی مەسافەت، بۆی دەچووە سەر کێوی توور؟
بەس کە یادی تۆ، موجەسسەم بوو لەبەر مەددی نەزەر
دوو دەبینم تەلعەتت، وەک ئەحوەلان، وەقتی حوزوور
تۆ وەرە؛ ئەی نووری دیدەم، ساعەتێ بتگرمە بەر
چاوی لێبێ موددەعی، کوێر بێ لە حەیفان، دوور بەدوور
با ڕەقیب بشڵێ: فڵانی لایقی خیدمەت نییە
کەی لە خدمەت تۆ، ئەمە بوومانە یەک زەڕە قسوور؟
بۆ لە نازی دڵبەران، هێندە دەناڵێنی ئەدەبتخلص
لازمەی خاقانی حوسنە، کەوکەبەی ناز و غروور