لەو دەم دڵی مە، چاوی بەشەمعی روخت کەوت

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1225 مشاهده
لەو دەم دڵی مە، چاوی بەشەمعی روخت کەوت
تا جانی رۆنەنا؛ وەکو پەروانە، نەسرەوت
یەغمایی دین و دڵ بەسە؛ ئەی دین و دڵ فیدای:
غەمزێکی نازی نێرگسی مەخمووری پڕ خەوت
گوڵزاری کاینات سەرووبن بکەن تەمام
یەک تۆ، سنەوبەرێکی تەڕ و تازە هەڵکەوت
شەوڕەنگە زوڵفەکەت، لە قەد ئەو گەردەنی سپی
ئامێزشی عەبیرە، بەکافووری جەوجەوت
شیرین شەمایلت، بەهەموو شێوە دڵبەرن
خاسسە بەوەقتی خەندەیی وەک قەهقەی کەوت
دڵبەند و شەککەرینە، بەهەردەم کەلامەکەت
یەکجارە ئەم کەلامی شەکەرباری ئەمشەوت
هەر کەس جەمالی تۆی وەکو مەهـ گوت، خیلافی وت
جیلوەی چییە قەمەر! لەکن ئەو میهری پڕ تەوت
هاواری من، لە دەستی دڵی خۆمە؛ نا لە کەس
هەرچی دەکەم، هەچەندێ دەکەم، ناکرێ زەوت
دوێنێ گوتم: جەفا بەسە، جانا مرووەتێک
فەرمووت: چ وەقتی مەوعیزەیە! مەیکە مزگەوت
فەرمووت: لە ماچی کوڵمەت و لەب، کامە خۆش مەزەن؟
چ بڵێم ئەدەبتخلص فیدات، لە نێوان ئەم و ئەوت