قەت بووە دڵبەری مە، جارێ لەمە یاد نەکا

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1374 مشاهده
قەت بووە دڵبەری مە، جارێ لەمە یاد نەکا
بەسەلامێ، بەپەیامێ، دڵی مە شاد نەکا
ئەی خودا عاشقی سەخابەچچە، دڵی خۆی کە بوێ
کەس خەرابەی دڵی خۆی قەت بووە ئاباد نەکا
رەهڕەوی بادیەیی عیشق، بەپێی شەوق ئەوەیە
فیکرەتی راحیلە ڕێ و راحیلە و زاد نەکا
عاشق و مەنزل و مەئوا! ئەمە لافێکە درۆ
عاشقی سادیق ئەوەیە: خانە لە بونیاد نەکا
وەک دەڵێن مەیلی بەئازادیی بەندانە، گوڵم
گەر منم بەندە، خودایە قەتم ئازاد نەکا
چی دەبێ جارێ ئەگەر ڕێ بخەیە خەستە دڵان
با لە دووری، دڵ هێند ناڵە و فریاد نەکا
سایەیێک لەو قەد و باڵایە بخە سەحنی چەمەن
تا چ کەس سەیری قەد و جیلوەیی شمشاد نەکا
جەورەکەت خاریجی قانوونە و دەفەرمووی: مەکە داد
چی بکا جەورەکەشت جارێ ئەگەر داد نەکا
تا نەسیمێ لەسەری زوڵفەوە دێ، چاترە سوز
بۆیە سووتاو دەبێ؛ ڕوو قەت بەتەرەف باد نەکا
هەر کەسێ دیدەیی وەک شەتتی منی دیبێ ئەدەبتخلص
ڕەنگە قەت سەیری «کۆڕ» و «دیجلەیی بەغداد» نەکا