پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  868 مشاهده
پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم
وا لەشم فەوتان و ئینجا لێوە بووم
چوومە ئەستەنبووڵمکان لە ساڵی بیست و هەشت
پیری پیران دەرسی دام و تێوە بووم
عیشقی نیشتمان و گەلم وا کەوتە سەر
شێت و شەیدایی گەیینە هێوە بووم
باو و باپیر هیچ نەجووڵان بۆ وەتەن
بۆیە من ئەمڕۆ لە جێو و ڕێوە بووم
گەر بپرسی بۆ چی وسکت بوون دەڵێن
چاخێ من ئەم باسمە کرد من گەورە بووم
گەر نەجووڵێم ساوەلەعنم لێ دەکەن
شکڵمش پێش چاویان وەک دێوە بووم
تووشی دەردە پیاوی دەوری ئینقیلاب
بۆیە وەک سووتاوەکانی خێوە بووم
هەر دەبێ بۆ گەل بکۆشی ڕۆژ و شەو
ئەی ئەسیریتخلص سەد بڵێی من پێوە بووم