پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
867 بینین
پێوە بووم ئەمما چلۆنیش پێوە بووم
وا لەشم فەوتان و ئینجا لێوە بووم
چوومە ئەستەنبووڵشوێن لە ساڵی بیست و هەشت
پیری پیران دەرسی دام و تێوە بووم
عیشقی نیشتمان و گەلم وا کەوتە سەر
شێت و شەیدایی گەیینە هێوە بووم
باو و باپیر هیچ نەجووڵان بۆ وەتەن
بۆیە من ئەمڕۆ لە جێو و ڕێوە بووم
گەر بپرسی بۆ چی وسکت بوون دەڵێن
چاخێ من ئەم باسمە کرد من گەورە بووم
گەر نەجووڵێم ساوەلەعنم لێ دەکەن
شکڵمش پێش چاویان وەک دێوە بووم
تووشی دەردە پیاوی دەوری ئینقیلاب
بۆیە وەک سووتاوەکانی خێوە بووم
هەر دەبێ بۆ گەل بکۆشی ڕۆژ و شەو
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی سەد بڵێی من پێوە بووم