ئالام

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  959 بینین
چاخێ ئەمنیش حاکمی مەجمووعی جیهان بووم
مەڕوانە ئەلەم ڕۆژە کە بێ ناوونیشان بووم
نووسراوە لە تەئریخی بەشەر کردەوەیی من
باعیس بەنەزانینە لەتۆ من کە نیهان بووم
ئەو ڕۆژە حەموورابی سەرە و ژێر بوو لە دەستم
ناوی من ئە لەو ڕۆژە کووسی فەردی جیهان بووم
ئالام و کووسی هەردوو برا بوون و لە ئاری
ئالام بووە فارس ئەمنیش گوردی ئەوان بووم
من بوومە ئەسەل کووتەهیی دەوڵەتی ئاسوور
من مونجیی دانیالکەسی بەنی ئیسرائیلییان بووم
بابلشوێن بەقووەی لەشکری من بوو بەخەرابە
ئەستێرە پەرست بوو ئەمنیش ئەهلی ئیمان بووم
والیم لە بەرەغمە هەبوو جێی ئێستەیی ئزمیرشوێن
لەو چاخە حوکمڕانی هەموو ڕۆمشوێن و یۆنانشوێن بووم
چەن جار یەمەنم گرت و ئەهالی بووە مل کەچ
گورزم هەبوو خاوەن سوپەهـ و تیر و کەوان بووم
تێکۆشە لە بۆ سەتوەتی جارانت ئەسیریناسناوی ئەدەبی
لەم ڕێیە بکوژرێی مەڵێ من تووشی زیان بووم