هەوای نەسیمی

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  639 مشاهده
بەخاکی وڵاتم، گەلم، میللەتم
کەسم کۆمەڵم لائەبەن زیللەتم
هەوایی نەسیمی بەسەر گوڵشەنا
لە سەیری ڕەزان مەحوئەکا عیللەتم
بەباغ و بەبێستان و میوەیی جوان
بەئاوی ڕەوانان ئەبێ لەززەتم
لە دامێنی بێستان تەماشای چیا
لە بیرم چلۆن دەر ئەکا ئەزیەتم
وڵاتم گوڵ و ئاو و باغ و ڕەزە
وەکو کەوسەرە کانیی جەننەتم
بڵند و بەئییرادە شاخ و چیام
وەکو ئەو بڵندە منیش هیممەتم
ئەسیریتخلص لە ڕێی خاکی پاکی وەها
بکوژرێم فیدابم نییە میننەتم