هیوای منی

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی حافز
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 2 دقیقه  1067 مشاهده
ڕوخساری قەشەنگت گوڵ و ڕەیحانە وو سومبول
لەو شیرنییە بانگی کەو و قومری وو بولبول
نیشتمانی شیرین، عاشقی تۆ گیانی من و دڵ
هر کس کە ندارد بجهان مهر تو در دلفارسی
حقا کە بود طاعتی إو ضایع و باطلفارسی
***
نرخت نییە کێشت زەڕ و زیو و دوڕ و گەوهەر
بۆ عاشقی تۆ نرختە، خوێنی بەدەن و سەر
نیشتمانی شیرینت لە جیهانا ئەسەلی شەڕ
ای زاهد خود بین بدر صومعە بگذرفارسی
آن دلبری من بین کە بود میر قبائلفارسی
***
سەرخۆشی خەیاڵی تووە ئاگاهی و سەرمەست
بەرزە و نەبەزە، دۆستی تۆ مەردانە وو سەربەست
بەدخواهتە ڕووزەرد و پەرێشان و بەدوپەست
برداشتن از مهر تو دل فکر محالستفارسی
از جان خود آسان بود از عشق مشاکلفارسی
***
گەر تۆ نەبی، نرخم چییە لەم گێتییە من چیم
هیوایی منی، کەڵکی چییە؟ موڵک و زەڕ و سیم
ڕەنج و ستەم و دەرد، لە دەسی دوژمنی تۆ دیم
گشتیم جهانرا کە ببینم و ندیدیمفارسی
مثل تو ز زیبای کە در شکل و شمایلفارسی
***
دڵداریی ڕووت ڕێی لە ڕەقیب کردووە بەربەست
کێشایەوە بەدخوا لە فڕ و فێڵەکەشی دەست
هێزی دڵی ڕەیحان و گوڵی شۆخ و شەن و مەست
از وصل تو برداشت رقیب از همرا دستفارسی
چون گشت مراکام دل از وصل تو حاصلفارسی
***
ئەو ڕۆژە، کە عیشقت بووە سەودایی سەری من
دڵدارییی تۆ بوو بە ئەسەل دەربەدەری من
کێ وایە ئەسیریتخلص، کە بکا چارەسەری من
حافظشخص تو برو بندگی پیر مغان کنفارسی
بر دامن او دست بزن از همە نائلفارسی