ئەمین و زەکی
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
940 مشاهده
زۆر لە ژوور هۆشی خەڵکە زانینت
هیچ وەکو خۆی نەبووگە نووسینت
هۆ وەزیری گەیاندن و کردە
دەم بەدەم لار و خوارە بەدبینت
خۆت وەکو ناوەکەت ئەمین و زەکی
هەر بەپێی پایەتە خوویی سەنگینت
شێخی سینا یەکەم لە ئاریی ئاسی
دووەمینی بەگۆیشی کوردینت
بەم هەموو بیروکاری دەوڵەتییە
بەم گەلێ نووسراوەکەی بوو نوورینت
چاوی بەدبین کۆر و، چاوی گەل
ڕوون ئەکا، نەخشەجێی ڕەنگینت
چە هونەرنویس لەسەر نوویسی یەک
هونەرە سەرلەنوێ نوویسی مێژینت
چاکە ناوت بنێن ئەمینی فیساغۆر
پتریش من دەڵێم، گەر نەبێ قینت
ویستنی ژینتە ئەسیریتخلص لە خوا
بۆ گەلت فەڕ و بەختە هەر ژینت