ئەوروپا پشتی شکا

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  764 مشاهده
ئەوروپا پشتی شکا میللەتی ئاسیا سەرکەوت
بەرزە پێ بوو ئەفەریقا، بەئەمەش ناوکی کەوت
سێ ئەسەل هاتە پەیا، کردەیی مارکۆنی، یەک
دووەمی هێزی شیووعی، سێیەمی هێزی ڕەوت
سەرفرۆ و خوارو پەرێشانیی گشت ئەوروپا
ئەمە بوو تاکو بەسەر تەوقە سەرا بۆ خۆی کەوت
دەستی ڕاستی لەگەڵ هیچ کەس پەیمانی نەبوو
مەبەسی دیلیی گەلان و سەرو دارایی زەوت
هەروەها تا لە دەسی چوو هەموو پێویستییەکی
لۆکە وو چەرم و خوری، مازوو و دەریایی نەوت
نادروستی ئەمە ئەنجامی دواڕۆژییەتی
سەرفرۆ و ڕووڕەش و ئاوارە دەبێ پیاوی چەوت
پیاوی بێگانە ئەمە پیشەیەتی ورد و هەراش
هەر لە حەوت ساڵەوە، تاکو تەمەنی حەفتا و حەفت
ئەمە دەرسێکە ئەسیریتخلص هەموو کەس بیخوێنێ
ئەوروپا پشتی شکا، ناوکی کەوت، تالعی خەوت