کێیە ڕەحمت پێ بکا؟

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  1048 مشاهده
کوردە وا فەتوا دراوە بۆ جەوازی کوشتنت
چارە وو مەلجەء نییە، تەحقیقە ئەمجا مردنت
وا موحەققەق دەتکوژن، دەتکەن بە نیشانەی تفەنگ
با دەوامی بێ بەڕاستی شۆڕش و شەڕکردنت
هەرچەنێ شێخ و مەلا و ئاغا و ڕەئیسی کورد هەیە
گشتیان هەڵواسران بەسیە لە غەفڵەت نووستنت
تازە ئومێدت بە کێیە، کێیە ڕەحمت پێ بکا
دوژمنت دایم لە پارێزە زیانە وێستنت
شێخ عەبدولقادری نەجلی عوبەیدوڵڵا ئەوا
بێ خەتا هەڵواسرا تا کەی بێ دوژمن ویستنت
دوژمنت وا ئەسلیحەی خۆی ساز ئەدا بۆ کوشتنت
هەڵسە پێ، فایدەی نییە ئەمڕۆ لەسەر پشت کەوتنت
خوون وەکوو سیلاوە دەڕوا سوورە دەشت و شیو و شاخ
غیرەتە شەو تا سەحەر، ڕاحەت لە جێگا نووستنت؟
شیوەن و هاوار و قوڕپێوان و ئاهـ و حەسرەتە
شەرتی ئینسافی نییە ئەم حەققە بۆ گڵ بردنت
کوردی بێکەس ئیتتیفاقێ تۆ لەگەڵ خزمت بکە
گەر پەشێویت لا بەلاکەی، کاکە پێک دێ ویستنت
گەر بە فەن و عیلم و سەنعەت کەی، ئەسیریتخلص ئیعتیماد
بێ شکە مومکین دەبێ ئەو جارە دوژمن خستنت