شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە

از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
 1 دقیقه  3096 مشاهده
شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە
ئارەزووی شەهدی ویساڵم جانی جانانم وەرە
ڕۆژی عیدە چاوەڕێتم بێی بە قوربانم بکەی
کوشتنیشت ڕەحمەتە، سەدجار بەقوربانم وەرە
بێ دەوایی وەسڵەکەت دەردم عیلاجی ناکرێ
دەردی بێ دەرمان هەتاکەی، دەرد و دەرمانم وەرە؟
من غەریبی تۆمە ئومێدم بە هیچ دەرگا نییە
چاوەڕێی ئیحسانی تۆمە، شای غەریبانم وەرە
وا دڵ و دینم لە ڕێی عیشقی تۆ فەوتا چاوەکەم
خۆشی ڕووی تۆم کافییە، بۆ نووری ئیمانم وەرە
بۆ هەواڵپرسی نەخۆشی خۆت چییە گەر یەک دەمێ
یا لەبەر خوا، یا لەبەر ڕەغمی ڕەقیبانم وەرە
کەوتمە نێو حاڵی هیلاکەت وا لە دەردی دووری تۆ
مەمکوژە بەو دەردە سەد جار دەست و دامانم وەرە
ئاوری عیشقت وەهای سووتاندووە کۆگای دەروون
من غەریقی مەوجی خوێنم، سینە بریانم وەرە
سافیتخلص تا ڕۆژی قیامەت هەر دەناڵێنێ و دەڵێ
تا نەفەس ماوە لە قەلبم یاری پەنهانم وەرە