ڕووداوە نەبڕاوەکە
بەشی یەکەم
از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
1 دقیقه
694 مشاهده
کوێستانەکان
دەردەداری کەمخوێنی بوو
ورتەی شەماڵ
لەگەڵ گوێچکە نهێنی بوو
شەڕ زوو هات
گڕە سوور بوو
دۆزەخی وەرز
پڕ لە مۆر بوو
گەڵا
وەکو سی سیلاوی
کوناودەربوو
کەو هەر لە کەربەلای شاخا
دەنووک و قاچ خەناوی بوو
کۆڵوو گوڵ بوو
چاوگ چڵ بوو
کوێستانەکان
دەردەداری کەمخوێنی بوو
ترێ هەر زوو
ئاڵ و بۆڵ بوو
هەموو شتێ
لە کوێستانا
ئەهات بە شوێنی زستانا
کەو هەر لە کەربەلای شاخا
چینەکەر بوو
لەناو تۆفانێکی ئاخا
قاسپە تاڵ بوو
تاقتاقکەرە
وشەی زاڵ بوو
ورچ لاواز بوو
قەد باریک بوو
تیشکی ڕۆژی لا تاریک بوو
بێ بۆڵە بوو
ئەوەی لە دەفتەریا نەبوو
ئەنجام سەندنی تۆڵە بوو
ساڵ ساڵێ بوو
بۆ داگیرکەر
هێرش هێنەر
گورووی مناڵێ بوو
نووستووی دەرەو
قەدپاڵێ بوو
تار
پەراسووی کاکە مەم بوو
دەف
سەر سێنگی خاتوو زین بوو
پەرداخ
پڕ لە شەرابی نەسرین بوو
ئەهەنگ
ناشتنی فەرهاد بوو
هەور
دووکەڵ بوو
دووکەڵ هەناسەی کوێستان بوو
سووتاندنی کوردستان بوو