دڵی کورد

از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
 1 دقیقه  530 مشاهده
یەکەم جارە... مار و دووپشک سوێند خۆرن
بەرەو بەفراوی تواوەی ڕاستەقینە
لە کیسفەنی بەرخۆڵەدا
رەو میچرگی خۆشەویستی
دەس لە سەرووشەکانی
یەزدان ئەکێشن
ئەچنە ژێر هێلانەی دێرینی
بولبولە سروود خوێنە پێشینەکە
لە کاتێکا چاوی دەنووکی
پڕی زلە فرمێسکی بڕواو لێ بووردن
لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی پیرۆزی گۆمار
ڕەنگی ئاسمان لەگەڵ هەر تروکاندنێکی
دڵی پڕی خورپەی بولبولە
سروود خوێنەکەدا... بۆ ئازادی
کورد
ژەهری بۆمبا..
چزووی ناپاڵم
ئەڕژێتە ناو هێلانەکەی
بەڵام
بەڵام... سرووشتی جیڕی
کوردستان
کە ڕەقترە لە ملیۆنەها
سمی وڵاخی داگیرکەری
هاتوچۆ کەرەکان
ئەو سرووشتەی کە چووتە ناو پێستی
سەرۆک بارزانی یەوە
هیچ تیغیک کاری لێ ناکا
چونک دڵی کوردە