هەنگاو

از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
 1 دقیقه  911 مشاهده
لە شاخێکا... دەروون و دڵ کوێران
لە خرسانا یەک و دوو هەڵئەدێران
لە دامێنی چیادا تاڤگەی خوێن
بەرەو پێدەشت ئەڕۆیی بێ سەر و شوێن
لە وەردێکا هوروژمی تیژی گوللە
گەرای مەرگی ئەنا وەک پۆلە کوللە
لە شارێکا کە گیان باسی نەمابوو
سەمای لاشە لە جێگای سینەما بوو
لەپڕ شەوقێ... لە شەوگاری ژیانا
بەیانیدا... لە ئاسۆی نیشتمانا
ئەوا دیسان لە زستانا بەهارێ
دیاریدا دەمی خونچەی کەنارێ
لەناو تۆفا لەنێرینەی شەپۆلا
هەوارێ هات بەبیری سفت و سۆڵا
کە ئارامگا... جێگەی باس و خواسە
کەمەربەستن بە دەستە نەک هەیاسە
بڕۆ دوژمن بڕۆ ئەم کوردە چیتر
لەیەک نابێ لەیەک بوون بەسیە ئیتر
دە ئەی ئەسرینی گەشکەی ناو گلێنە
لە دڵ خورپە لەچاو خەوتێ بسێنە..