گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا

از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
 1 دقیقه  2999 مشاهده
گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەم دا
ڕوح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
باتن لە «بَلَىٰعربی» دایە و زاهر لە «نَعَمعربی»دا
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لە وجودا هەیە گاهێ لە عەدەمدا
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
وا حەپسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لە نەخۆشیم
حەقولقەدەمە ڕوح لە قەدەمگاهی قیدەمدا
سافیتخلص لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە
یا کیمی بە زۆر دایە وەیا زۆری بە کەم دا