گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا
لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
1 خولەک
3004 بینین
گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەم دا
ڕوح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
باتن لە «بَلَىٰعەرەبی» دایە و زاهر لە «نَعَمعەرەبی»دا
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لە وجودا هەیە گاهێ لە عەدەمدا
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
وا حەپسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لە نەخۆشیم
حەقولقەدەمە ڕوح لە قەدەمگاهی قیدەمدا
سافیناسناوی ئەدەبی لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە
یا کیمی بە زۆر دایە وەیا زۆری بە کەم دا