شێخ مەحمووی تێکۆشەر

از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
 2 دقیقه  905 مشاهده
بە خولێکی تر ئەستێرەی مرۆڤدار
نەوەی کاوەی گەیاندە یادی پار
کام یادی پار؟، کام مرۆڤی سەر ڕووی بووم
یادی کۆچی ناو کاتێکی بەد و شووم
یادی کەسێ بەروبوومی پەیمانی
بەغدای ڕزیو هات کردی بە قوربانی
کۆچی کەسێ لە تەقەلای بێبەش بوو
ژینی شۆڕش، مردنیشی شۆڕش بوو
کۆچی سەرۆک شێخی مەحموودی کوردپەروەر
ڕۆڵەی گەلی ڕاپەڕیوی جەنگاوەر
کوڕی ساتی، مردن بێ نرخ هەرزان بوو
خۆبەخشینی لەلا هیچ و ئاسان بوو
هەتا کاتی ناهەمواری زەمانە
تەمەن زۆری فڕوفێڵی بێگانە
پەنجەی تەقەی تا ڕادایە خست لەگۆ
کشانەوەی لا باشتر لەشەڕ و شۆ
کام یادی پار، کام مرۆڤی سەر ڕووی بووم
یادی کۆچی ناویادێکی بەد و شووم
--------متن نامشخص
کاتێ نێچیر بۆ داوی دوژمن گەل بوو
کەتێ وەچەی بەدفە ساڵی تولوز خان
قینی کۆنی هێنابووەوە کوردستان
بەتەما بوو بەزوخاوی ناپاکی
تا تەنانەت وشەی کوردی زگماکی
قەدەغە کا لە شارێکا زنجیرەی
تێکۆشانی نەشتەرە بۆ ئەو بیرەی
ئەی شێخ مەحموود، ئەی ڕوو لەبەرزی کوردی
تۆ نەمردی، هیچ کەسێ ناڵێ مردی
بەڵام یەک ئاخ نەکەوتیتە ئەو کاتە
وڵات باخچەی پڕی گەشەی ئاواتە
ئاسۆی هیوای نەتەوەی کورد بەیانە
برایەتی کورد و عەرەب نیشانە