چواردەی تەمووز

از کتاب:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
اثر:
محمدصالح دیلان (1927-1990)
 1 دقیقه  569 مشاهده
بریقەی شیرە یا ئاسمانە ئیمڕۆ
نەڕەی شێرە وەیا لاوانە ئیمڕۆ
چریکەی ڕۆژەکەی شادی وڵاتە
وەیا کاتی لەخەو هەڵسانە ئیمڕۆ
تەپ و تۆزی نەبەردی ڕاپەرینە
وەیا خۆڵی هەرەس هێنانە ئیمڕۆ
لەبن هێنانی دەستەی گەلفرۆشە
وەیا گرمەی ڕمانی ژانە ئیمڕۆ
مانی ژانە وەیا زنجیرە ئەشکێ
-------متن نامشخص
وەرن کوردینە بنواڕینە لاشەی
بەچنگی تۆڵە وا داخانە ئیمڕۆ
-------متن نامشخص
شکانی دارە یا زیندانە ئیمڕۆ
وەرن کوردینە بنواڕینە خانەی
سەروەژێر و هەمووی وێرانە ئیمڕۆ
سەرەوژێرە تەلار و کۆشکی شاهی
وەیا دەشتی بەزمگێڕانە ئیمڕۆ
بەحەیران بۆی بڵێین یاخو بەلاوک
کە جەژنی بەرزی ئازادانە ئیمڕۆ