گۆرانی
لەسەر کێشی «چناق قلعە ئیچندە»
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1096 مشاهده
وا بوو بە شەڕ و هەڵڵا، جیهان خرۆشا
لاوانمان لە جێ هەڵسان، خوێنیان جۆشا
ئاهـ! بۆ پاسی وەتەن
دوانزە سوارەی مەریوان، زرێیان پۆشا
ڕوویان کردە مەیدان، قەڵغان لە دۆشا
ئاهـ! بۆ دەفعی دوژمن
ئێمە ئەبێ پێشڕەو بین، بۆ فیداکاری
بە قاسپەقاسپ وەک کەو بین، کەوی بەهاری
ئاهـ! بۆ بەرزی میللەت
پێش کەوین و نەترسین، وەک باوک و باپیر
لە ماڵ و گیان نەپرسین، خودامان دەستگیر
ئاهـ! بگەینە سەعادەت
دەست بدەینە دەستی یەک، بۆ هەموو کارێ
یەکدڵ و یەکزبان بین، لە هەموو شارێ
ئاهـ! پێی ئەبین بە پیاو
ڕۆحمان بکەین بە پەرژین، بۆ خاکی پاکمان
لە دڵی میللەتدا بژین، بە ناوی چاکمان
ئاهـ! ئینجا دێینە ناو