سەر لە ژێر سێدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
2084 مشاهده
سەر لەژێر سێدارە نانێم کوردم و تەپلەم بەسە
جۆق و بۆقم بۆ چییە، گۆرانی و چەپڵەم بەسە
ئاسمانی باوەپیارە، کاری بۆ فەیسەڵ نەداین
مائدەی بۆ عەمر و زید بێ، من بەڕوو و خەپلەم بەسە
قەت گەزۆ ناخۆم کە ناوی منە، زادەی منەتە
کوردی دۆشاوخۆرم و چرکی دڕیمکان و ڕەزڵەممکان بەسە
هەر بە منداڵی لە سەر شاخی بڵند پەروەردە بووم
بەرزە ئەستۆم، نانەوێ بۆ مەسنەد ئەم عەقڵەم بەسە
سانعی ئەم ئەرزە ئێمەی خستە ژوور بەغدامکان بە جێ
زۆر بەجێیە «عوسبەاعلام» مۆری کرد و ئەم شەقلەم بەسە
وەک غەرامافۆن لە قەشقە، هەوهەوی سوارەی بەبان
هەر لە گوێم دێ ئێستەکەش ئەم عەنعەنە و تەپڵەم بەسە
ئەو کەسەی خۆی وا لەژێر خەڵکدا ئەڵێ: سوارت ئەبم!
ئەحمەدی سوارە و حەمەی خەتابم، ئەم نەقڵەم بەسە
بۆ چی وەک کەو جنسی خۆم راکێشمە ژێر داوی بەڵا
دانی گەنمی ناو قەفەس ناخۆم و گیا و گەپڵەم بەسە