کۆتایی

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  1105 مشاهده

لەو سەروبەندەدا کە لە پاریسمکان بووم، کۆبوونەوەی لاگرانی ئەنستیتۆ بوو کە لە هەموو لایەکی ئورووپامکان بێن. زۆر کەس لەبەر ویزا دەس نەکەوتن؛ نەهاتن. لە سوێدمکانەوە چەندێک هاتن و لە ئەڵمانمکان و شوێنی تریشەوە هاتبوون. لە کۆبوونەوەکاندا شرکەتم دەکرد. ڕۆژی دوایی گوتیان بڕیار وا بووە «دوکتور عیسمەت شەریف وانلیشخص» ڕەئیسی جەلسە بێ، نەخۆشە و ناتوانێ بێ. کە وا بێ با «هەژار» ئەم ڕیاسەتی جەلسەیە وەعۆدە بگرێ و قسەی خەلاس بوونی کۆبوونەوە ئەو بیکات. لە جەلەسەی تایندا من زۆر بە ڕاشکاوی تێرم گلە و گازن لە کورد کرد کە بابە ئەو هەموو حیزب حیزبە چییە هەتانە؟ ئێمەی کورد لە هەموو لاوە بەر پەلامار دراوین کە خەریکن توخم و تۆممان ببڕنەوە و بە دەردی سوورپێستەکانی ئەمریکا بچین. ئەو هەموو حیزبە کە هەمووشی دژی یەکترە بۆ چییە؟ جاران دەمانگوت شێخ و ئاغا لێ ناگەڕێن ئازاد بین، ئێستا حیزبەکان لە شێخ و ئاغا خراپترن و زۆرتریشن! وەک خەڵکی قوڕەبەرازمان لێ هاتووە: بە دوازدە ئاغا ڕەعیەتێکیان هەبوو! وەختە ناوی حیزبەکان لە هەموو کورد زیاتر بێ. بابە پیاوی چاک بن! ئێمە بێکەس و ڕووت لە دەشتێک لەبەر باران و بەفر ماوین، جارێ با پەنایەک دروست کەین سەرما نەمانبا، ئەوسا لە سەر ڕەنگکردنەکەی، سوور بێ یا شین و زەرد بێ، شەڕ دەکەین... خولاسە زۆرم هەموو لایەک شێلا.

لە لایەن ڕۆژنامەی «کوردستان پرێساعلام» و فەرهاد شاکەلیشخصشەوە چەند وتووێژێکم دەگەڵ کرا. هەرچەند ئیدریس سپاردبووی کە پیرۆت لە خەرجیدا یاریدەم بدا، بەڵام ئەوی ڕاست بێ ئەگەر دوکتور «عەزیزی فەیزنەژادشخص» لە ئەڵمانەوە یارمەتیی نەدابام، لام وایە ڕەزیل دەبووم. خوا جەزای بەخێری بداتەوە.

کاک حەمەی عەزیزیش هات چەند ڕۆژێک میوانمان بوو. بە دیداری زۆر شاد و شوکور بوومەوە.

لەو سەفەرەدا پەنجا ڕۆژم پێ چوو. لە چەند ماڵێک لە پاریس دەعوەت کراین: ماڵی «نازیە خانمشخص» (خوشکی کەنداڵ)، «نازێ خانمی شافعیشخص» و «کەماڵی داودیشخص». چەند جارێکیش نانمان لە مەتعەمێکی کوردی کرمانجی خوارد؛ کە ئاشپەزەکە ژنێکی مەهابادیی بوو.