هادی مورادی

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  960 مشاهده

کەسی دیشم کە لە هاتوچۆی لای ماجد ناسی، «هادی مورادی» بوو؛ کە ئەویش خەڵکی سنەیە. زۆر لە عەرەبی شارەزایە. تا خوا حەز کا پیاوێکی نەرم و نیان و ئەخلاق باشە.

لە زەمانی شادا فەرهەنگستانی زمانیش بە ئەندامی قبووڵ کردبووم. هەفتەی دوو جەلەسە لەوێ حازر دەبووم. سەرۆکی «دوکتور کیا» بوو. حەول دەدرا وشەی فارسی لە جێگەی عەرەبی دابندرێ. دەگەڵ ئینقیلاب ئەویش هەڵوەشا. بە دوکتور سەججادیم گوت: با ئەمجار وشە فارسییەکانمان پێ بکەن بە عەرەبی!...