چاپی دیوانی مەلای جزیری

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  833 مشاهده

ڕۆژێک فەخرەددین ئەنوار بردمیە «جیهادی سازندەگی» کە لە مەیدانی ئینقیلابە. گوتیان بەرانبەر بە فەرمایشتی ئیمام دەزگایەک پێک دێ بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی قەومییەتانی ئێرانی: کورد، ئازەربایجانی، بەلووچ، عەرەب. تۆ مەجەللە کوردییەکە دەستەبەر بە! دوکتور سدیق موفتیزادە و سدیق بۆرەکەیی بوونە هاوکارم. بڕیار درا مەجەللەیەک بە ناوی «هیوا» دەرکەین؛ بەڵام من چەند شەرتێکم هەبوو؛ پیاوێکی زل لە ئینقیلابدا پێ ڕابگا؛ حەقی کورد لە مەجلیسی خوبرەگان بکرێتە قانوون و چەند جارێک لە ڕۆزنامە و تەلەفزیۆن ئیعلان بکرێ؛ هەر وەها ناوی ئەو مەجەللە، کە ئەدەبیات و فەرهەنگی کورد بڵاو دەکاتەوە. کێش ئیمتیازەکەی بەناو بێ؟ گوتیان مەجلیسی خوبرەگان کاریان زۆرە؛ ناپەرژێن.

- بۆ دەپەرژێن نرخی تەماتە و کوولەکە دیاری بکەن؟ بۆ ناپەرژێن بڵێن حەقی میللەتی کورد ئەوەندە دەدرێ؟ خولاسە پێک نەهاتین.