ئێرەیی بردنی -بە ناو- زانایان

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  722 مشاهده

بە فەرماندارم گوت. قەولی دا کە هەم عەرزی بداتێ، هەم کەرستەی خانوو. فەرهەنگ و کتێبەکەم هێناوە کۆڕ.

قەرار درا یادبوودێکی حاجی قادر لە کۆیە بگیرێ. کرامە ڕاسپاردەی کۆڕ و چووم. وتارێکم خوێندەوە، مژدەم دانێ کە کۆڕ قەراری داوە کۆتەڵێکی نیوەلەش بۆ حاجی لە کۆیە دامەزرێنێ و ڕایانسپاردۆتە ئیتالیا؛ بەوزووانە دەگاتێ. بۆ ڕۆژی دامەزرانی کۆتەڵی حاجی من لە دەستا نەبووم؛ مام هێمن لە لایەن کۆڕەوە چووبوو، شیعرێکی هەرە باشی خوێندبۆوە.