شەڕی هەندرێن و باریکەڕێسی دەوڵەت

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  895 مشاهده

ڕۆژنامەگەرێکی زەلامی فەڕانسی خۆی گەیاندە شەڕگە. بە قسەی ئەو پتر لە دوو هەزار کڵاوخودی سەربازان لە شەڕگە بەجێ مابوو. کەلاک هەر باسی ناکرێ... لەشکری دوژمن قڵب بۆوە. خۆیان کوتایەوە ڕەواندز. جگە لە سەدان تفەنگ و دەیان بێسیم، چوار تۆپی زۆر گەورە و بە هەزاران پەتوو، جلکی سەربازی، بە دە هەزاران فیشەک، بوو بە تاڵانی. تەنانەت کۆتی فەرماندە بە ئەستێرەوە و جەواڵێکی نایلۆن پڕ لە نەخشەی شەڕ دەس کەوت. سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو. لەو هەموو شەڕەدا دوو پێشمەرگە شەهید کران کە یەکیان عوسمانی ناو بوو؛ ئەوی تریشم لە بیر نەماوە.

ئیتر دەوڵەت لە شەڕی هەندرێنەوە زاتی شکا و «عەبدوڕڕەحمان بەزاز» بەیانی بڵاو کردەوە کە لە ڕێگەی گفتوگۆوە مەسەلەکە حەل بکرێ. گوتیشی عاقڵەکانی کورد لە بەغدا تێدەگەن کە من مەسڵەحەتی کوردم دەوێ. مەنزووری لە برایم ئەحمەد و جەلال و هەواڵانی بوو.