بۆ ناو شۆڕش
از کتاب:
            چێشتی مجێور
        اثر:
                هژار (1921-1991)
        
             1 دقیقه
             1499 مشاهده
        
        
    ڕۆیشتم بۆ شۆڕش و دوای چەند مانگ هاتمەوە:
- ها، ڕیزوانی چۆنە؟
گوتیان: دوو مانگ. مانگێ دە دیناری داوە، ئێستا دەڵێ دووکانی خۆمە و نایدەم!
- هەی نەبێ؟...
- دەڵێ ئەگەر دەتوانن شکایەتم لێ بکەن! ئێوە خۆتان قاچاغن! بۆ خۆی ژنی هێناوە، ماڵی پێکەوە ناوە و زۆر سازە!
- ئاغای ڕیزوانی ئازادیخواز ئەمەی لێ پەیدا بووە!... ڕاست دەکا، من خۆم قاچاغم شکایەت چۆن دەوێرم بکەم؟!