قانوونی تایبەتیی بارزان بۆ ژن و ژنخواز

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  731 مشاهده

حەسەن ناوێک لە بنەوە دەڵێ: تو خوا بڵێ ئەوم دەگەڵ بێ، چونکە من فل بووم! حەسەنم دەگەڵ گەڕاوە. لە گوندی «بیە» دەرکەوتین. تارمایییەکمان لە پێشەوە بوو؛ لایتی قەڵەمیم لێ دا، کیژێکی جحێڵی زۆر جوان بوو بە تەنیا بەو تاریکەسەڵاتەدا دەڕۆیشت.

- کێوە دەچی؟

- دەچمە لای مەلا مستەفا لە دەڵاشێ؛ ئەو سوارانە دەگەڵ ئەو بوون.

- بۆ دەچی؟

- قەولم بە «مستەفا عەبدوڵڵا» داوە مێردی پێ بکەم؛ نازانم بۆ نایە بمخوازێ؟ حەرەسی بارزانییە؛ دەچم شکایەتی لێ دەکەم!

حەسەن گوتی: تە دینی!

گوتی: ئا دین نیمە، حەقێ منە شکایەت بکەم، دەبێ بمخوازێ!

حەسەن گوتی: بۆ نایەی مێرد بە من بکەی؟!

گوتی: دەم خۆ ببڕە، ئەو پیاوەی لەگەڵتە عاقڵە، قسە ناکا، تۆ چاو لەو کە! من مستەفا عەبدوڵڵام دەوێ.