دیسان سێ تفەنگدار
از کتاب:
            چێشتی مجێور
        اثر:
                هژار (1921-1991)
        
             1 دقیقه
             1528 مشاهده
        
        
    دەگەڵ زەبیحی کەوتینە نیگەرانی: خوایە قزڵجی لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا چی بەسەر هات؟ دەیانگوت بۆتە فاڵچی لە کرماشان، توور و گێزەر دەفرۆشێ. سۆراغمان هەر نەکرد. دوای دوو مانگ کە هاتینەوە بەغدا، قزڵجی پەیدا بوو. کە دەگەڵ زەبیحی لێک هەڵبڕابوون، ببووە میوانی حافیدی ئامۆزای و خۆی گەیاندبووە هەڵەبجە. ئەو هەموو مابەینە بۆتە سۆفییەکی ڕیش درێژ لە تەکیەی شێخێک و نوشتەی لەباتی شێخ نووسیوە و نان و دۆی تەکیەی خواردووە. تا کوودەتای قاسم چەند مانگی بەسەردا تێپەڕیوە، تازە وێراوییە دەرکەوێ. دیسان سێ تفەنگدار گەیشتینەوە یەک!