ویفقی چوارگۆشەی ناو بەتاڵ

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  981 مشاهده

شەوێک لە هاویندا دوو میوانی مامۆستا هەبوون، یەکیان مەلا عەلی حەمامیان و مەلایەکی تریش بە ناوی مەلا ئەحمەدی سەممەیی. لەبەر هەیوانی مزگەوت کۆڕمان بەستبوو. مەلا عەلی باسی نوشتە و ویفقی دەکرد کە زۆر بەکارن، مەلا ئەحمەد دەیگوت خرافات و درۆن. مەلا عەلی دەیگوت: من ویفقی چوار گۆشەی ناوبەتاڵ دەزانم، دەتوانم هەموو کارێکی پێ بکەم. مەلا ئەمحەد گوتی: - ئاخر مامۆستا گیان، من دوو ساڵ هەر دەرسی ویفقم لە خزمە خۆت خوێند کە ئەو ویفقەشت فێر کردم. جارێک لە پاش لێکدانەوە و حیساب، ناوی مەلائیکەتێکی لێ دەرچوو: «بی موضە غی غی تا شازدە غیو لائیڵێک» ئاخر چۆن خوا لە ئێمە نازیرەکترە کە ناومان نراوە: عەلی، ئەحمەد، بایز، سوارە، سووک و خۆش لەسەر زمان. خودا ناوی نەدیوەتەوە لە مەلائیکەتی خۆی بنێ، ئیللا وا درێژ؟!

دامانە پێکەنین و کیشە خەلاس بوو.