جەبەرووتی کە شکا دڵ لە حوزووری مەلەکووت

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1108 مشاهده
جەبەرووتی کە شکا دڵ لە حوزووری مەلەکووت
هاتە ئەم عالەمی ناسووتە غەریبێکی نەسووت
ناهەقە شەکوە لە بێعەهدی و بێپەروایی
کەی وەفایێکی ئەدا کردووە؟ سەد دەفعە زمووت
بە گوڵ و لالە بەهاری ڕوخی ڕازاوەتەوە
غایەتی کوێری وەرە هێچ نەبێ سەیری کە بە لووت
وەکوو دەریایە نەسیمی سەحەری سەبزەیی گوڵ
پێکەوە مەوج و حوبابی دەهەژا و دەبزووت
ئەشعەس و باقلی و حاتەم و گەر حەسسانی
دەوڵەتی تۆ بە فەنای نەفسە، سکوونت بە سکووت
هەرچی لەو لاوە نەیێ من لەوێ نایناسمەوە
ئەوی ناسیوتە مەئموورە بە ئەمری جەبەڕووت
نانی خۆی تا کو بە تەندووری گەرم پێوە نەدا
ناڕوا حاجیتخلص ئەگەر چاوی دەرێنن بە بزووت