ئەم ئاهووە مومکین نییە نەخچیری بە تەدبیر
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
1420 مشاهده
ئەم ئاهووە مومکین نییە نەخچیری بە تەدبیر
هەڵناخەڵەتێ باوکەسەگی پیرە لە تەزویر
چاهی زەقەنی مەهلەکە ئەی دڵ بە گوریسی
ئەو زولفە ئەگەر سیلسیلەیە خۆت مەخە نێو بیر
ئەی بادی سەبا من ببە سوودی نییە نامە
تەشریحی زەعیفی من و خەم نایەتە تەحریر
جەیشی حەبەشی زولفی لەگەڵ خەتتی بەشەڕهات
سۆفی دڵی بێچارە لەبەر پێ بووە هەنجیر
بەم موهری سولەیمانی زەمان هەروەکوو خورشید
دونیا بگرە بێ مەدەدی خەنجەر و شەمشیر
بێ دیتن و بێ واسیتە چاتر لە من و تۆ
هیچکەس نییە نەیناسێ ئەگەر شێتە ئەگەر ژیر
بێ میننەتە گەر خوانی وەلی نیعمەتی حاجیتخلص
ئەم شێخە چییە، قونچکی پیوازە، سەری سیر