وشکە سۆفی بڵێ بە شێخی تەرەس

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1569 مشاهده
وشکە سۆفی بڵێ بە شێخی تەرەس
با بە سەرما نەیێ میسالی هەرەس!
عەجەبا شاعیری نەناسیوە
شێر و عەنقا دەکاتە موور و مەگەس
کەر نەبی! کام پیاوی پێ خەڵەتا،
بەنگرێدان و تابڕین و نەفەس
فەرقی ناکەس لەگەڵ سەگان ناکەم
ها بە عەکسی بخوێنەوە نا کەس
حەز دەکەی تێ بگەی لە بێدینی
ببە دەروێشی شێخەکان بە هەوەس
هەر زەمانێ کە گوێت زرینگاوە
پێت دەڵێ: باری خۆت ببەستە جەرەس
چەندە پوولێ ئەگەر بهێنی ئەتۆ
قەسرت خۆشتر ئەبێ لە ئی هەر کەس
بۆ چی حاجیتخلص نەخوێنێ وەک تووتی
ئەم زوبانە هەزاری خستە قەفەس