پەرێشان زولفی تاتاری میسالی ئەژدیهای جەنگی
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
1067 مشاهده
پەرێشان زولفی تاتاری میسالی ئەژدیهای جەنگی
نەزیری سەروی کشمیری، قیامەت قامەتی شەنگی
لە شەوقی شەمعی ڕوخساری، لە بیمی تەعنی ئەغیاری
لە کولبەی سینەیی ناری دەسووتێ دڵ بە بێدەنگی
لە ئەو لای کەس قوتار نابێ چ موئمین بێ چ کافر بێ
لە ئەم لاش کەس خەلاس نابێ لە هیند و دەیلەم و زەنگی
تەماشام کردووە نەقشی دەراهیم سەرفی مەمنووعە
کەچی قازی ئیزافەی کرد بە مفتی هاتە بەر چەنگی
دوو ماری زولفی شەبڕەنگی کە بێ بۆ لەعلی زەححاکی
لە ترسان پێی دەدا حاجیتخلص فەرەیدوون تەختی هۆشەنگی