پەرێشان زولفی تاتاری میسالی ئەژدیهای جەنگی
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1109 بینین
پەرێشان زولفی تاتاری میسالی ئەژدیهای جەنگی
نەزیری سەروی کشمیری، قیامەت قامەتی شەنگی
لە شەوقی شەمعی ڕوخساری، لە بیمی تەعنی ئەغیاری
لە کولبەی سینەیی ناری دەسووتێ دڵ بە بێدەنگی
لە ئەو لای کەس قوتار نابێ چ موئمین بێ چ کافر بێ
لە ئەم لاش کەس خەلاس نابێ لە هیند و دەیلەم و زەنگی
تەماشام کردووە نەقشی دەراهیم سەرفی مەمنووعە
کەچی قازی ئیزافەی کرد بە مفتی هاتە بەر چەنگی
دوو ماری زولفی شەبڕەنگی کە بێ بۆ لەعلی زەححاکی
لە ترسان پێی دەدا حاجیناسناوی ئەدەبی فەرەیدوون تەختی هۆشەنگی