ئافتابی حوسنی تۆ ڕۆژە کە دێ و ئاوا دەبێ

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1371 بینین
ئافتابی حوسنی تۆ ڕۆژە کە دێ و ئاوا دەبێ
قامەتیشت وەک هیلالی یەکشەوە ئا وا دەبێ
کامە دانا مێزەری دانا و فێسی کردە سەر
بێحەیا و سەرپەل و سەرخۆش و بێپەروا دەبێ
پادشاهێکم هەیە گەر من بکاتە دەرکەوان
حاجیب و خەددامی من ئەسکەندەر و دارا دەبێ
داوی ناوە زولفی دوولانە لە هەردوو لامەوە
دڵ گرفتارە ئەگەر لەم لا نەبێ لەو لا دەبێ
شەو لە بەزمی دولبەرم بەم تەعنە وا سووتاندمی
چاوی دا پەروانە فەرمووی عاشقی هەر وا دەبێ
واسفی قەددی ئەتۆ خامەی دەبێتە نەیشەکەر
ئەلفی قەددی موستەقیمی قافیەی باڵا دەبێ
سەرسپی و دڵ ڕەش بوو حاجیناسناوی ئەدەبی تا فەقێ بوو، ئێستەکەش
ڕووڕەشێکە ڕیش سپی، خوا عالیمە هەر وا دەبێ