داغی کردم بە جەفا لالەڕوخێ، زیبایێ

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  668 مشاهده
داغی کردم بە جەفا لالەڕوخێ، زیبایێ
پیری کردم بە ستەم لامەزەبێ تەرسایێ
تیژبین وەقتی ستەم، گاهی کەرەم بێ بەسەرێ
لە وەفا هیچنەزانێ لە جەفا دانایێ
یاری ئەغیار و بە خۆی موئمین و کافرسیفەتێ
خزمی دوشمن ڕەوش و قاتیلی بێ پەروایێ
ناموسوڵمان سەنەمێ، خوێنی موسوڵمان ڕێژێ
سەرکەش و بەدخوو و هەم دڵشکەن و خودڕایێ
قیسسەیی حاڵەتی ئەو کەشفە لە ڕۆم و عەجەما
نییە وەک حاجیتخلصی بێچارە ئەبەد ڕیسوایێ