ئەی موحەممەد وەی ئەمینوددەولە ئیمڕۆ کۆیی تۆ
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
1170 مشاهده
ئەی موحەممەداعلام وەی امین الدولهفارسی ئیمڕۆ کۆیی تۆ
جەننەتێکە کەوتە دۆزەخ هەرچی لێی دوور کەوتەوە
موددەتێکە دەربەدەر گەردی دیاری غوربەتم
بەندە یادی ئاستان بووسی ئەتۆی کرد هاتەوە
چونکە توحفە لازمە هەر کەس لە غوربەت بێتەوە
بەم دوو فەردە من قەزای سەد گۆنە توحفەم کردەوە
قاوەچی بەزمی ئەتۆ دنیایە، سینی ئاسمان
ئافتابی زەرفە، فنجانی مەهە، قاوەی شەوە
ئەو شەوە بۆ هەر کەسێ دونیا بکاتە ڕۆژی ڕوون
شەو لە خیتتەی عومری ئەو عەنقایە دەربانی خەوە