ئەی موحەممەد وەی ئەمینوددەولە ئیمڕۆ کۆیی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1233 بینین
ئەی موحەممەدناوی تایبەت وەی امین الدولهفارسی ئیمڕۆ کۆیی تۆ
جەننەتێکە کەوتە دۆزەخ هەرچی لێی دوور کەوتەوە
موددەتێکە دەربەدەر گەردی دیاری غوربەتم
بەندە یادی ئاستان بووسی ئەتۆی کرد هاتەوە
چونکە توحفە لازمە هەر کەس لە غوربەت بێتەوە
بەم دوو فەردە من قەزای سەد گۆنە توحفەم کردەوە
قاوەچی بەزمی ئەتۆ دنیایە، سینی ئاسمان
ئافتابی زەرفە، فنجانی مەهە، قاوەی شەوە
ئەو شەوە بۆ هەر کەسێ دونیا بکاتە ڕۆژی ڕوون
شەو لە خیتتەی عومری ئەو عەنقایە دەربانی خەوە