ئەم خەیمە کە شەمسییەیی شاهەنشەهی ئەرزە
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
2 دقیقه
1215 مشاهده
ئەم خەیمە کە شەمسییەیی شاهەنشەهی ئەرزە
تا چادری نیلووفەری سەر تەپڵەکی بەرزە
ئەتنابی وەکوو توولی ئەمەل لاموتەناهی
ئەوتادی وەکوو کێوی ئوحود مەرکەزی فەیزە
سەقفی وەکوو گەردوونە، شکافی وەکوو ئەنجوم
پەردەی وەکوو ئەدواری سەما ئەتڵەسی سەوزە
هەروەک ئەلفی جانە ستوونی لە سکوون دا
نەک تابیعی غەیرە، موتەحەڕڕیک وەکوو هەمزە
ئەوسافی وەکوو خەتتی دو زولفە بە چەپ و ڕاست
وەک ماری موتەلسەم کە تەلیسمی سەری کەنزە
وەسفی چ بکەم؟ نێوەنی گوڵ، دامەنی سونبول
شایستە سەناخوانی بکەم هەروەکوو فەڕزە
لای ژووری سەمەن، نێوەنی گوڵ، دامەنی سونبوڵ
لەو سوورەت و مەعنایە کە سەد جەننەتی لەغزە
فیلجوملە وەکوو خاڵی ڕوخی دڵبەری حاجیتخلص
دڵ پەستە، دەسا بادی سەبا هەستە مەلەرزە!
هەر لێرە هەتا دەشتی بەهەشت ئاینی لاجاناعلام
ئاهیستە بڕۆ نەک وەکوو دێوانەیی هەرزە
تا داخیلی خەڵوەت دەبی ئەمجا بە وەکالەت
خاکی قەدەمی ماچ بکە بەم تەرزە کە تەرزە
مەئزوونی ئەوەندە وەکوو ئاهم بە نەزاکەت
لا دەی سەری زولفی نە وەکوو بیخەیە لەرزە
ئەم نەوعە گوڵە هەڵدەکەوێ ساڵێ لە قەڕنێ
نەک وەک گوڵی بازاڕییە هەرساڵە کە سەوزە