فەرمووتە کە من پادشەهی حوسنی دڵارام
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
1065 مشاهده
فەرمووتە کە من پادشەهی حوسنی دڵارام
خورشید و مەهن ئایینەداری ڕوخی زیبام
فیردەوسە جەمالم بە نیهالی قەدی تووبام
یەعنی بە دوو لەب ساحیبی ئیعجازی مەسیحام
ماچێکی دەمم کافییە بۆ کوشتەیی باڵام
فنجانی دەمت ساغەرە یاقووتی ڕەوانە؟
وەک نەشئی حەیاتی دڵە یا قووتی ڕەوانە!
ئەو چاوە تەبیب و بەڵەدی دەردی دڵانە
عیللەت چییە بۆ من کە حەکیمێکی نەزانە؟
جێی نەشتەری وی ئاگری بەردا دڵ و سووتام
ئەگریجە و پەرچەم مەدەدی نێرگسی کاڵن
فەوجی حەبەشن، لەشکری سوڵتانی جەماڵن
ئارایشی ڕوو و ڕەونەقی باغی خەت و خاڵن
هەر یێکە لەلایێ بە ئومێدی سەر و ماڵن
بەو داوی ئەوی بەستەیە خۆم و دڵی شەیدام
من سایلی ئاشوفتەگیی زولفی دوتا بووم
تێک چوو کە ئەمن عەنبەری تەڕ، میشکی خەتا بووم
من هەم نەفەس و هەمدەمی شازادە و شا بووم
تا دیم گوڵی تۆ عاشقی ئەندامی بەڵا بووم
سەرگەشتە ئەوێستا کە لە دووی گوڵبونی باڵام
ئەبرۆ و جەبین و ڕوخی بێ شیبهـ و میسالن
تێکەڵ بە گوڵ و یاسەمەن و غەرقی لوئالن
بۆ موڵکی جەماڵی کە شەهەنشاهی جەلالن
یا شەمس و قەمەر، قەوس و قەزەح، بەدر و هیلالن
وا جوملە هەڵاتوون لە گەریبانی گوڵەندام
خەت هاتووە دەوری لەب و ڕووی داوە لە سەردا
یاخۆ حەبەشی فایەقە داغی لە جگەردا؟
گوڵزاری دەمی پوستە و باغی گوڵی بەردا
یا لەشکری کێشاوە بە زێی شیر و شەکەردا؟
شەڕیانە لەسەر کەعبەیی ڕوو کافر و ئیسلام
ئەی میشکی خەتایی خەت و خەت جەوهەری کوڵمت
ئەی سونبولی تەڕ دووکەڵی سەر مەجمەری کوڵمت
سووتاوە وەفاییتخلص لە هەوای ئاگری کوڵمت
سا ئەو دەمە وا بێنە ئەتۆ بی و سەری کوڵمت
غەیری ئەوە –بیللا– نییە لەو لێوە تەمەننام