بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  2002 مشاهده
بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێ نەچوو ڕۆیی؟
نیگار هات دایە خەندە، کەوتە دونیا ئاهـ و ناڵەی من
بەهار هات غونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
فەراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێ نەما، قوربان
حەیاتی من کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، کە تۆ ڕۆیی
لەسەر ماچێکی زاری خۆت کە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیز بی
عەزیزم بێ وەفاییت کرد لە سەر هیچی نەبوو ڕۆیی
خەرامان هات و چوو دڵبەر، وەفاییتخلص ما بە ناکامی
درێغا عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی؟