دڵ دەناڵێ دەم بەدەم سووتاوی تاوی فیرقەتە
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
3835 مشاهده
دڵ دەناڵێ دەم بەدەم سووتاوی تاوی فیرقەتە
بولبولە بۆ ڕوویی گوڵ دڵ پڕ لە داخ و حەسرەتە
چاو پڕ ئاو و دڵ پڕ ئاور، دڵ بە دولبەر چاوەڕێ
ئەی خودا دەردی جودایی چەند گران و زەحمەتە
ڕۆح لەسەر لێو چاوەڕێتم ئەی تەجەللای نووری توور
هێندە جارێک خۆت بە دڵ بنوێنە، مەرگم حەسرەتە
ڕەمز و غەمزەی یەک نیگاهت قەلبی کون کون کردووم
بوومە جێی دەسڕێژی تورکان؛ بۆیە جەرگم لەت لەتە!
داغداری ئەلفی باڵات با لە ڕووت مەحرووم نەبێ
من کەفیلی وەسڵی جەننەت هەرچی ئەهلی وەحدەتە
زولفی لەرزاند کەوتە سەر ڕوو شادمان فەوجی دڵان
قەت لە دۆزەخدا ئەبەد نین، جەننەتین ئەو ئوممەتە
قەت چ دەرگای وا نییە عالی بە شەرتێ بچمەوە
با هەزار جورم و خەتا، باز یار! لەسەر ڕووی ڕەحمەتە
چاوی بازی کوشتمی، خەندەی بە ناز هێنامیەوە
سەد کە بیمار و نەخۆش بێ، پێکەنینم شەربەتە
با حیجابێکم نەمێنێ لادە تاری زولفەکان
تا بەکەی دڵ نامورادی وەحدەتە لەو کەسرەتە
گوڵ بە دەم بادی سەباوە پێکەنی، خۆش بوو جیهان؟
یا لە تەئسیری هەناسەم عەتری بەرقی خەندەتە؟
چاوەکەت با این کهفارسی خەت هات و بە من ڕوحمی نەکرد
ئارێ ئارێ! مەردومی نەوکیسە هەر دوون هیممەتە
من پەرێشانم لەبەر زولفت بە ڕوودا کەوتووم
زولف و ڕووی تۆ سونبول و گوڵ، یا کە نوور و زوڵمەتە؟
ئەو بوتەی سەوداسەری کردووم بە زولفی بێمیسال
چاو غەزال، باڵا نیهال، ئەبرۆ هیلال، گوڵ وەجنەتە
ئەو گوڵەی شەیدا دڵی کردووم بە لێوی شەککەرین
عەنبەرین موو، نەستەرەن بۆ، لالە ڕوو، مەهـ جەبهەتە
بۆ ڕوخی تۆ ڕوو بە ئەبرۆ وەک موژەت دەستەو دوعام
ئەی چرای میحرابی ئەهلی قیبلە ڕۆژی ڕەحمەتە
بۆ جەمالی تۆ منیش وەک زولفی سەرگەردانی تۆم
ئەی چرای ئیسلام و کافر وەقتی مەردی و مەروەتە
مردم و نەمزانی ئەو ئاورەی منی سووتاند چ بوو
حاسڵی سەیر و سلووکی عاشقان هەر حەیرەتە
مردم و هەرگیز نەگەیمە قیبلەیی تاقی برۆت
ئاخر ئەی قیبلەی مورادان تا بەکەی ئەم حەسرەتە؟
یار ئەوا بەیعی ویساڵی ڕووی لەگەڵ تۆ کردووە
جەننەتی داوە بە ڕۆح، نامەرد وەفاییتخلص فورسەتە!