سووتام بە نازی فیرقەتێ، ساقی کەرەم کە شەربەتێ

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 3 دقیقه  1296 مشاهده
سووتام بە نازی فیرقەتێ، ساقی کەرەم کە شەربەتێ
وەک قەقنەس ئاورم کەوتەتێ، یا غەوسی سانی هیممەتێ
ڕیشەی دڵم بەس پارە کە، موتریب دەستێ بۆ تارەکە
بەو یادی زولفی یارەکە، یا غەوسی سانی هیممەتێ
تۆ مەزهەری نووری خودای، تۆ مەنبەعی سیدق و سەفای
سەرداری کوللی ئەولیای، یا غەوسی سانی هیممەتێ
من پەروانەی بێحاسڵم، من بولبولی خوێنین دڵم
شەیدای چرای ڕوومەت گوڵم، یا غەوسی سانی هیممەتێ
من تەشنەی چۆڵ و زوڵماتم، ئاخر تۆی کانی حەیاتم
هەروا بە هەویای وەفاتم، یا غەوسی سانی هیممەتێ
من خەرموهرەم تۆ یاقووتی، من ناسووتی تۆ لاهووتی
تۆ ڕۆژ دێوانەیی ڕووتی، یا غەوسی سانی هیممەتێ
دڵخەستەی یاری سەرسەریم، ماران گەستەی دێو و پەری
مشایەد پەریم کەی ڕەهبەریم؟، یا غەوسی سانی هیممەتێ
سەرگەشتەی چۆڵ و غوربەتم، شایانی ڕوحم و ڕەحمەتم
هەر چاوەڕێی یەک هیممەتم، یا غەوسی سانی هیممەتێ
نەفس و شەیتان دامەن کەشان، بۆ سەرکەشی ڕووی مەهوەشان
دەمان کێشن بە باوەشان، یا غەوسی سانی هیممەتێ
خاکی سەگانی دەرگەهم، خواهەندەی بێجێگا و ڕەهم
چاو لە دەستی شاهەنشەهم، یا غەوسی سانی هیممەتێ
تا نەبیە خاکی مەیخانە، نەبیە ڕووی دۆست و بێگانە
حاشا تۆ و پیر و پەیمانە، یا غەوسی سانی هیممەتێ
گرتووی کەنار دەریای فەنام، سەوداسەر و شێت و شەیدام
هەر چاوەڕێی کەشتی بەقام، یا غەوسی سانی هیممەتێ
سەدای یاهووی دەروێشان هات، ئاهـ و ناڵەی دڵڕێشان هات
ڕەگ و ڕۆحم وەئێشان هات، یا غەوسی سانی هیممەتێ
دەستی من و سەحرای دڵان، چاوی من و باغی گوڵان
دڵ بێگوڵ بێ دەمرم بەڵان، یا غەوسی سانی هیممەتێ
بەزمێکی وا ئامادە بێ، هەم بادە بێ هەم سادە بێ
قەت بێوەفایی وادەبێ؟ یا غەوسی سانی هیممەتێ
دوو حەرفی ئەمرە کاف و نوون، زەحمەت نییە ڕۆژەوە بوون
ئەسبابی داناوە بێچوون، یا غەوسی سانی هیممەتێ
موتریب تۆ و تاری ڕۆحانی، ساقی تۆ و جامی سوبحانی
تۆ و بەربەتێ، تۆ و شەربەتێ، یا غەوسی سانی هیممەتێ
وێڵی وڵاتی بێهۆشی، گێژی گێژاوی سەرخۆشی
ماسی سەراوی ئاتەشی، یا غەوسی سانی هیممەتێ
ئەمڕۆ دەمی سوبحی سەحەر، ڕاوەستە بووم دەستەونەزەر
دڵبەر بە ناز دیم هاتە دەر، یا غەوسی سانی هیممەتێ
زانی دڵم سەوداسەرە، ئاوێنەسا و سێبەرە
ڕۆژ دایە گۆشەی پەنجەرە، یا غەوسی سانی هیممەتێ
ڕۆژ دایە قەلبی مینایی، دێوانە بوو سووفەستایی
موشکیل کارە ناپەنایی، یا غەوسی سانی هیممەتێ
مەوجی دەریای بێجێ و سکوون، کێشامیە گێژاوی پڕخوون
إنا إلیه راجعونعربی، یا غەوسی سانی هیممەتێ
بەدری سەنابەرقی نەبوو، غەربی نەبوو شەرقی نەبوو
هەرچی هەبوو فەرقی نەبوو، یا غەوسی سانی هیممەتێ
شەوقی سەمای زەڕڕاتی ڕۆژ، بوو بە گوڵی باغاتی ڕۆژ
ڕۆژهاتی من نەهاتی ڕۆژ، یا غەوسی سانی هیممەتێ
فەرمووی: لە چاو ببڕە خەوێ، من قەلبی سووتاوم دەوێ
وەفاییتخلص بانەنوێ شەوێ، یا غەوسی سانی هیممەتێ