چین چین و تاتا گرێی زولفی حەریری بکەوە

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  630 مشاهده
چین چین و تاتا گرێی زولفی حەریری بکەوە
دین و دڵان مەسکە ڕیێ میسک و عەبیری بکەوە
چەند خۆشە بۆسە کردن، پێکەوە دەست و گەردن
ئیدی هەتاکوو مردن بە شەهد و شیری بکەوە
هیلاکی غەمزە و برۆی، شاد و شەهیدە بۆ خۆی
ئەی دڵی ڕەنجەڕۆ بۆی، شیر و تیری بکەوە
گەر وەکوو زولفی سیای، حەلقە ببەستن سەفای
بمرە لەبەر خاکی پای، هەر بە ئەسیری بکەوە
لە مێژە بێحاسڵم، تاکەی بناڵێ دڵم؟
بولبولی خۆتە گوڵم، جارێکی بیری بکەوە
دڵ کە لە تۆ زیز بووە، خوێن وە سەری کەوتووە
تیفلە گڕووی گرتووە، بەو مەمە ژیری بکەوە
چاو مەستە ڕوو گوڵدەستە زاری خۆت کردە پستە
فەرمووی وەفاییتخلص هەستە بەس بە زویری بکەوە!