لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
5242 مشاهده
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە؟!
شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفایی
چ بکەم لە دڵەی سەودایی، پەرییان دەستیان لێداوە؟
لە سەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زولفان دەمکێشێ
خۆ وەختە من کافر بم، چ بکەم قیبلەم گۆڕاوە
عیشوەی ڕووی تۆ هەر خۆش بێ، موشکل گوشا و سەرخۆش بێ
بزووت بادی نەورۆزی، گرێی زولفت کراوە
ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زەڕی
با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە
زولفت جێی بێقەراران، ڕووت ڕۆژی شەوبێداران
ئەمان ئەی شای گوڵزاران، ڕوحمێک تا ڕۆحم ماوە
بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە
با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لە سەر بێ، کافر ئیسلامی ناوە
دەستم لە تای زولفت دا بەم باڵایە نەمزانی
بۆچ دەمکوژی خۆ قوربان پردی قیامەت نەپساوە؟
لەبەر چاوت نەمزانی، بێ باغەبان گوڵچینم
مەست بووم هۆشم لێ نەبوو، دەمم بۆ ڕووت هێناوە
هاتم بە بۆنەی خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانە و داوە
ئەمڕۆ سەبای مورادان کاسی کردم نەمزانی:
نە عەتری نافەی چینە، نە بۆنی زولفی خاوە؟
لە سایەی چاوەکانت بوومە ڕەندی خەرابات
لەلای پیری مەیخانە خەرقەم لە گرەو مەی ناوە
تو خودا دڵم مەشکێنە، با بزانم ڕووت وا بێنە
ڕووتە یان گوڵ هەنارە؟ لێوتە یان شەکری خاوە؟
وەقتێ ئارەق دەڕێژێ بۆ کوشتنی وەفاییتخلص
بە گوڵی کوڵمی سوێند دەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە
لە دەردی بێ دەرمانی، کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لن ترانيعربی چ بکەم ڕۆحم سووتاوە
قەیتانی دوو لێوانت بەندی جەرگی پساندم
کوفرت لەلام زاهیرە ڕوحمت لەلا نەماوە
سڵاوم کرد لە یارم، بە دڵێکی غەمگینەوە
بە لەفزێکی زۆر شیرین جوابی سڵاوی داوە