لەمحەت بە سەفا نیوەیی ماهێکی تەمامە
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
788 مشاهده
لەمحەت بە سەفا نیوەیی ماهێکی تەمامە
دڵ عاشق و سەودائییە ماهێکی تەمامە
حەڵقەی سەری زولفت لە دو لا چەتری عیزارن
دەوری وەرەقی لالە و گوڵعەنبەری خامە
بۆ قەتڵی دڵم بۆتە دو سەف لەشکری موژگان
دوو نەرگسە فەرماندەری سوڵتانە نیزامە
ئەو ڕۆژە کە دیم توڕڕە لەسەر عەنبەری خاڵی
زانیم ئەوە بۆ سەیدی دڵم دانە و دامە
پێم کوت: وەرە بۆ خۆت بە دەمت بمکوژە! فەرمووی:
مومکین نییە ئەو ئەمرە لەسەر چاوی سیامە
بەو پەنجە کە ڕەنگی دڵە ساقی کە ئەتۆبی
پەیمانەیێ زەهرم بدەرێ عەینی شیفامە
بۆ کوشتنی من دەست مەدە خەنجەر، بە فیداتم،
لەو خونچەگوڵی وەک دەمە یەک ماچی تەمامە
من تالیب و دڵ ڕەهڕەوی نێو زوڵمەتی زولفت
خاڵت خدری زیندە، دەمت ئابی بەقامە
قوربانییە ئەو ماهە تەمامە وەرە قوربان
قوربانی سەرت بم بە دڵ ئەو ماهە تەمامە
پێم کوت بە نەسیمی سەحەر ئەی پەیکی وەفاییتخلص
مروەت نییە گوڵ هێندە لەسەر جەور و جەفامە
گوڵ هاتە شەکەرخەندە بەدەم بادی سەباوە
فەرمووی وەفاییتخلص کە جەفا عەینی وەفامە
مەتڵەب نییە شیعر و غەزەل و بەیت و قەسیدە
مەنزووری وەفاییتخلص کە لەگەڵ کاکە سەلامە