باران
از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
1 دقیقه
3571 مشاهده
باران! ئەی ئەزموونی لە دایکبوونێکی ئاسمانی و
مەرگێکی دەریایی؛
بۆ زەوی وادەی چی پێ دابووی،
کە هەوری دڵدارت بەجێ هێشت؟
باران ئەی کۆچکردووی
وڵاتی ئەستێرە و هەور و با
کێ هەیە بۆو لاوکە ئاسمانییەت
گوێ هەڵخا؟ باران تۆ خاچێکی سەرگەردان:
سەرێکت لە ناخی سووڕانی زەویدا و
سەرێکت لە نێوان گەڕانی هەوردا.
باران! ئەی
ڕێبواری ڕۆژانی بێ خۆر و
شەوانی بێ مانگ و ئەستێرە! باران! ئەی پاکترین هاوڕەگەز بۆ گریان!
منم من
بۆ مەرگی تۆ گریام
ئەی مرۆڤترینی دڵداران
مەرگێکی دەریایی؛
بۆ زەوی وادەی چی پێ دابووی،
کە هەوری دڵدارت بەجێ هێشت؟
باران ئەی کۆچکردووی
وڵاتی ئەستێرە و هەور و با
کێ هەیە بۆو لاوکە ئاسمانییەت
گوێ هەڵخا؟
سەرێکت لە ناخی سووڕانی زەویدا و
سەرێکت لە نێوان گەڕانی هەوردا.
باران! ئەی
ڕێبواری ڕۆژانی بێ خۆر و
شەوانی بێ مانگ و ئەستێرە!
منم من
بۆ مەرگی تۆ گریام
ئەی مرۆڤترینی دڵداران