مەگەر سەفوەت و عەقڵ و عیرفان نەماوە

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  779 مشاهده
مەگەر سەفوەت و عەقڵ و عیرفان نەماوە
کە لام نووری شادی دڵ و گیان نەماوە
مەگەر پایزی غەم بەهاری دڵی گرت
کە کاتی سرووری گوڵستان نەماوە
خۆری بەختەکەی من لە پێوارە یاران
کە ئەنواری زوهرەجەبینان نەماوە
وەفای یار و عومری ئەمن بێ سوباتن
شەوم هاتووە و ڕۆژی چەندان نەماوە
سیاساڵمە و تاوی فرمێسکی چاوم
کزە و سەوزەکەم وشک و باران نەماوە
سەرم پێ و لۆی دەسی هیجرانە تاهیرتخلص
وەکوو من کەسێ دوور لە سامان نەماوە