بۆ قاتی وەفات حاڵەتەکەم ڕوو بە وەفاتە

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  645 مشاهده
بۆ قاتی وەفات حاڵەتەکەم ڕوو بە وەفاتە
بۆ ساردییەکەت گەرمییەکەم ڕوو بە سوباتە
تۆ هەر بە جەفا شووشەیی شادیم بشکێنە
من هەر بە وەفا بەردی جەفام فەخر و خەڵاتە
هەر چەندە بە تاڵی دەشکێنی دڵی زارم
مەشکێنە دڵی ڕەببی کە شیرین حەرەکاتە
خۆی داوی تەنی و دانەیی ئوممێدی نیشان دام
دین و دڵی لێم برد و ئەڵێن بێدەسەڵاتە
ئەو بێدەسەڵاتە کە دەسی زوڵمی درێژە
بۆ بردنی شادی دڵم ئاشووبی وەڵاتە
گەر سەروە فیدای قامەتی ڕەعنایی ئەتۆیە
وەر عیشوە و نازە خەدەمەی حوسنی ئەداتە
ئەو زوهرەجەبینە کە مەهی بەدری غوڵامە
ئەو زەهرە کە گوفتاری وەکوو نوقڵ و نەباتە
بۆ من بووەتە مایەیی ڕەنج و غەم و زووخاو
تاهیرتخلص چ دەڵێی زەهر نییە و ئاوی حەیاتە